گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی محەمەد جەبر خەلکی بەیت لەحم لە زیندانی داگیرکەران شەهید بوو.
رێکخراوەکانی مافی مرۆیی فەلەستین باسیان کرد، گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی محەمەد یاسین خەلیل جەبر تەمەن ٢٢ ساڵە خەلکی بەیت لەحم لە زیندانی داگیرکەران شەهید بوو.
یانەی ئەسیرانی فەلەستین لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مەدەنی، دامەزراوی کاروباری ئەسیران و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی ئاگادار کردووە کە ئەسیر جەبر لە ئەنجامی کەمترخەمی پزیشکی داگیرکەران شەهید بووە.
دوای دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەران لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە زیندانەکان ٥٦ ئەسیر شەهید بوون. لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تاوەکو ئێستا لە زیندانەکانی داگیرکەران بە کۆی گشتی ٢٩٣ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.